بابە نزیکە شەوق و ئارەزووم
وتووێژی موفتی و کچەکەی
لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
1 خولەک
777 بینین
کچ:
بابە نزیکە شەوق و ئارەزووم
خۆزگە ئەمزانی کێ ئەبێ بە شووم
من زۆر ئەترسم کە بمدەی بە شوو
بمدەی بە کەسێ بەدخوڵق و بەدخوو
یا لەبەر ئەوەی کە پارەدارە
یا کوڕی ئاغا و بەگی زۆردارە
یا بڵێن کوڕی خزمی خۆمانە
هەرچەن گۆشت لەڕ بێ هەر لەسەر ڕانە
#
هەر بە ز