شاعیر و ئەدیب چ بکەین بابم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  328 بینین
هەر وەکوو فەرخە لەقلەق کەوتە دەستی منداڵان
ناو دەریایی هەژاری و هەراج خانەی دەڵاڵان
وەک کەڵەبابی شەو دەڵێین هەستە بەیان هات
کەچی دەمان کوژنەوە بەدرێژی مانگ و ساڵان
تا چەقەڵ دوژمن مانە بێزاری دەرنابڕین
قورتەقورتی هەر دەکەین لە حەوش و بان و ماڵان
باڵ و پەڕمان شکاوە کتک جوچکمان دەخوات
سەرمان چوو سامیش نەما ماڵیش ڕۆیی بەتاڵان