شاعیری ئێستامان
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
499 بینین
شاعیری ئێستا هەرچەند تەواون
وەک شەوچراغ و دوڕڕی گواون
بێ نرخن بەڵام لەکن کەڕ و لار
ئەدیبی زانای بێ نان و ئاون
هەندێک دەناڵن بێ نان و برسی
لای هیچ و پووچان هەموو گڵاون
لای سامیناسناوی ئەدەبیش وایە خۆیان وەک سەگن
شاعیریش خاوەن دیوان و ناون