باوکم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  448 بینین
باوکم لەو دونیایە هەرکەس بۆخۆ بۆخۆیە
قازانجی گشتیت دەوێ فڕوفێڵ و درۆیە
چاکە دەکەین لەبەر وەی هەر یەکدی پێبشکێنین
هەر کردەوە و کاری خۆت بۆتۆ دەبێ و هی تۆیە
***
قسەی ڕاستی دەبێژم ڕاستیمان تێدا نییە
بۆ ڕاستیش عەمەل نەبێ گووتن چی تێدا نییە
بیکە و بڵێ وا کردم ناچار بڕوات پێ دەکەم
کردت قسەت تەواوە دەیکەم جێی بڕوا نییە