عالەمی پێشکەوتوو

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  489 بینین
لە دەریای هەوا وا لە گەڕانن
خەریکی سکەی لە جەودانانن
بچنە گەلاوێژ ناو حەفتەوانە
چمافم هەیە داخۆ ئەوانە
هیندۆکو ڕووسن یانە فەڕەنگن
لە مێژووی ژیان بەنرخ و سەنگن
ئەتۆ ئیسلامی شار وێران کەری
کە دینت هەیە بۆچی نۆکەری
من لە قازانجی ئادەمیزادی
ئەوەی لە کارن بۆ عیلم و شادی
دەڕۆم و دەڵێم کێ لە ژینی تاڵ
ئینسان دەرێنێ خەریک و عەوداڵ
بۆکاری باش و پێش کەوتنی گەلان
خۆی ماندوو بکا هەر ئەوە ئینسان
بۆ قازانجی وان لەڕێی شەیتانە
زیانی تۆ چاک و کاری یەزدانە
سامیناسناوی ئەدەبی ئەو قسەی لا ڕەشەبایە
تریاکی خەیاڵ کەڵکی نەمایە