بۆ ئاگاداری
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
516 بینین
سەرت هەڵبڕە بە چاوی مێژوو
بنۆڕە دەریا و شەپۆلە و گێژوو
ژینی چینەکان لە ئادەمیزاد
بروسکەی دەدا وا برسی و بێ زاد
لەگەڵ قومبلە و زەرڕەی شەڕ دەکا
نرکەی مەدافیع ئینسان کەڕ دەکا
هێشتا بێ ترس و سامی نەماوە
هەر چەند بە ملیۆن خوێنی ڕژاوە