زەمانە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
489 بینین
هەر ڕۆژ بەرگێکی لەبەر خۆی دەکا
هەر بە ئارەزوو، کەیفی خۆی دەکا
دڵی بە برسی و تێنی ناسووتێ
لە برسان سیس و وا ڕۆ ڕۆی دەکا
***
ئیمڕۆ کە وابوو، ماوە ڕۆژێ دێ
چاوەڕێی دەکەن لە شار و لە دێ
زەمان لە سامی بۆچی لالووتی
کەینێ هاتە لات نانەکی مەدێ