بە ڕۆژ و شەو
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
487 بینین
بە ڕۆژ دەروێشم بە شەو لە زاری
دوو موژەی تێژی، چاوی خوماری
سەراسیمە من لە بێ بەختیدا
بێ بەشی خونچە و مەمی هەناری
لەلای خۆی کاتی مەمی پێدا بووم
بۆ ناو سینەکەی باغی بەهاری
پێم دا داخەکەم وەفای بۆم نەبوو
داخرا دەرگای ئێشکچی ماری
دوو کەزیەکانی ڕەشی بە سامی
لە قەد ئاڵاوە و ناکرێ چاری