غەدرم لە خۆم کرد

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  474 بینین
منی کەرەم کرد بە دەست خۆم نەبوو
لەو کاتی هۆشم لەسەر خۆم نەبوو
لەبەر هەژاری بیرم نەمابوو
فلس و دینار و نان و دۆم نەبوو
***
دەنا کەری وا چوزانێ ئەشعار
گەوهەربەخشینە نەک گەورەیی شار
منارەی مێژوو هەزارانی وا
مل بادا لە شان وا هێنایە خوار
***
سامیناسناوی ئەدەبی لەبۆ خۆی هەروا برسیی بێ
نەک شەرمەزاری خاوەن کورسیی بێ
گەلەک چاترە ناو دەروونی خاک
نەک عەبدی نامەرد، فێرە فرسی بێ