مانگا
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
605 بینین
بە دزی کەڵ دەخوا بە ئاشکرا دەزێ
وەک پیاوی نەزان بێ بڕدا لەزێ
کارەکانی گشت، بێ سەر و قوونە
دەشڵێ چی بکەم کاری گەردوونە
گەردوون چی هەیە لە چی دەزانێ
بە خۆت وا کۆر و ڕێ پێ نەزانێ
دابەستەش ئەگەر بە جۆ نەنازێ
دەبێتە خۆراکی ڕێوی و لاوازی
سامیش دەزانێ کە هۆشی هەیە
ئاوی بێ ئاگر، چ جۆشی هەیە