عەمرم ڕۆیی
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
507 بینین
ئەوەی ڕۆیی لە دەستم چوو ژیانی ناو بەهارانم
بنایم وا دەڵێی کۆرە لە دەوری چاوخومارانم
لەلام مردن گەلەک خۆشە بەبێ یار و بە غەمخواری
دەبا مردن بە شادی بێ نەوەک دوور بم لە یارانم
لەو ڕۆژی بەش کرا ناڵین منیش میراتگری ئەو بووم
ئەوە زەنگینی فەریاد و کە دیلی چاوخومارانم
لەگەڵ بولبول لە باغی گوڵ چریکە و بەند و ها و ناڵین
لە چڵ بولبول دەناڵێنێ منیش گۆشەی کەنارانم
دەڵێ خونچە و دەڵێم لەیلا لە سامی خۆم سەرم ناوە
بەرامبەر خونچەی دوو دوو لە سایەی گوڵ هەنارانم