پیر بووم لە هیجرت پشتم چەماوە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
509 بینین
پیر بووم لە هیجرت پشتم چەماوە
تاکەی بناڵم هێزم نەماوە
تۆ منت کوشت و یەخەی کێ بگرم
بۆ تۆ شەیدامە حاڵم نەماوە
بۆ یار دەناڵێ و شەیدای لەیلایە
بۆ بیبەن بۆ لای شێخ و مەلاوە
پیر بووم لە هیجرت پشتم چەماوە
تاکەی بناڵم هێزم نەماوە
منم برینداری تیری موژگانم
خاڵ و ئەگریجەی چین چین وەستاوە
بەو چاوە جوانە و ئەبرۆی کەمانی
بە داوی زوڵفان ئەمنی بەستاوە
بابی لوقمان دەرد و بڕینم
بڵێن بڕینی موژەی کولاوە
ئەشکی جۆباران وشکە بە هاوین
خوێن لە چاوی من بۆ نەوەستاوە
ڕۆژێ تەنها بۆ مەجنوون لە سەحرا
لەیلەی خۆی دەدی کۆتری دەخولاوە
لەناو کنێر و سوسەن و سومبول
لە منی دەپرسی دەیگۆ گەر ماوە
بڵێن بێتە لام سامیناسناوی ئەدەبی غەریبە
تا بەداخی من سەری نەناوە