مەناڵێنە توخوا بولبول وا هاوڕێتن نەسیم و چڵ

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  334 بینین
مەناڵێنە توخوا بولبول وا هاوڕێتن نەسیم و چڵ
بناڵێنە لەبۆ کەسێ کە لێکدی ڕەنجاون دوو دڵ
کە دوو دڵ لێکدی ڕەنجا بێ بەڕۆژ و شەو هەر دامابێ
کەی دێتە ڕێزی تەیرێکی بچریکێنێ بۆ خونچەی گوڵ
بۆ سامت گرت و هاوارە لەو باغی خۆش و گوڵزارە
خۆ ناناڵێنی وەکوو من لە تاوی یاری کەمەر شل