بۆ زیارەت هاتمە لای یارەکەی خەمخوارەکەم
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
536 بینین
بۆ زیارەت هاتمە لای یارەکەی خەمخوارەکەم
دڵ بڕیندارە لەبۆ تۆ ڕۆژ و شەو هاوارەکەم
خەنجەری موژگانی تیژت وا لە جەرگم کارییە
مرحەمی دەردم بفەرموو سینەکەت ئاوارەکەم
چینی زوڵف و غەبغەبی تۆ گەر ببینی دڵ بە تاو
دێتە جەولان و هەژانی باری میحنەت بارەکەم
لەب وەکوو خونچە و دەمی تەنگ ڕەنگی سووری قرمزی
داخەکەم ئەمنت لە دەست چوو تا ڕەقیبت پارەکەم
پەرچەم سیاهی پەنجە سوورە چاوەکانت نێرگزی
تاکوو مردن هەر لەدووتۆ دائم مایە لغارەکەم
وەخت و بێ وەختی لە سەحرا ڕەو دەکەی تۆ مامزی
ڕوو کە لاشەم تاکوو ماوم جارە هەر ئەم جارەکەم
بەختت بسووتێ بە ئاهم بەسیە سیحر و دڵ دزی
بەسیە یادی ئەو ڕەقیب و زاڵمی خوێنخوارەکەم
بێ خەتا عاسی دەبێ تۆ بۆ لە سامیناسناوی ئەدەبی عاجزی
هەر بە ڕوخسەت بێتەوە با ئەو دڵی دز یارەکەم