خۆم پیرم و دڵ تازە خەریکی گڕ و گاڵە

لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
 2 خولەک  628 بینین
خۆم پیرم و دڵ تازە خەریکی گڕ و گاڵە
عەمرم کە لە شەستایە ئەڵێن گەنج و مناڵە
ئەو خوێنە لە سەرچاوەیی چاوم کە لەمەو بەر
تک تک ئەتکا ئێستە شکور ئاوی زەڵاڵە
ناحەق نییە گەر شادی مەرگ بم لە سرورا
ئەمڕۆکە کە دیم شێوەیی ئەم تازەهەڵاڵە
هەرچەندە لەلای غەیرە نەبێ قیمەت و قەدری
لای من بە خوا چەشمەیی هەنگوینی ڕیاڵە
وێنەی ڕەزی هەنگوورە چ شیرینە لە پاشا
خۆ دیوتە هەوەڵ چەندە کە ترش و ڕەق و تاڵە
ئەم تازەهەڵاڵە لە نەزەر فیکری ئەدیبان
تۆپێکی قەوی جەرگی هەموو قەومی کەماڵە
ضرب المثلعەرەبیە: «سەد قەل و بەردێک کە هەڵاڵەیش
بەردێکی سەری ناحەزی هەروەک قەل و داڵە
دوشمن لە هەموو لا وەکوو خەرمانی موکرییان
هەرچەندە کە ئامادەیە ئەم بادیدەقی نائاشکرا ماڵە
بیری بدە ئەی کوردە کە چەن ساڵە لەبەرچی
خوێن و شەرەفت لای ئەم و ئەو پاکی حەڵاڵە
خوێناوی شەهیدانە کە ئەڕژێ لە کەژ و کێو
وا تێمەگە ئەو سوورە هەموو لالەیی ئاڵە
بخوێنە برا خوێندنە پشت و قووەتی تۆ
بێ عیلمییە هەر کەس کە کز و پەست و ڕەجاڵە
هەر کۆمەڵەیەک دوورە لە تەحسیل و لە خوێندن
مورغێکی برینداری شەلی بێ پەڕ و باڵە
ئەم عەسرە ئەوی جاهیلە ناچێ بە ڕیاڵێ
گەر بابی کەریم خانە وەیا ڕۆستەمی زاڵە
تەنیا بە قسەی فێڵ و درۆ ناگەیە بەرزی
عیلم و ئەدەب و سەرفی سەر و سەروەت و ماڵە
عەقڵ و ئەدەب و عیلم و هونەرمەندییە ئاغا
پێشەوایدەقی نائاشکرا خێڵ و گرۆ نەک بە سەر و سووڕەت و ساڵە
شیعری منی بێچارە کە وا بێ سەر و پێیە
نەم خوێندووە هەر وەهبیدەقی نائاشکرا و لێدانی خەیاڵە
پێی پێنەکەنی فەخرە لەلای پیاوی بەقیمەت
ئەو عەسکەرە وا چاکەت و پانتۆڵی لە شاڵە
بیزانە شعووری نییە پەتیارە و شێتە
ئەو شاعیرە هۆشی کە لەسەر پەرچەم و خاڵە
ئەی کوردە زمانی عەڕەبی و فارسی و تورکی
لێی لادە بە ڕەسمی مەدوێ تازە بەتاڵە
ڕەببی نەنەوێ دەستی قەوی کاکی ---دەقی نائاشکرا
ڕزگارت ئەکا کاکە لە گریان و لە ناڵە