دوو جارە لە هیجرت سەنەمە خانە خرابم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  408 بینین
دوو جارە لە هیجرت سەنەمە خانە خرابم
ئەو زیللەتە بۆچ بمکوژە با بەس لە جەفا بم
دەرکردنی عاشق لە دەرت زۆر بەدە ئەی یار
لە بێ چارییە ڕازیمە لەبەر دەرگەی شا بم
شاهێکی وەکوو تۆ نەبێ من بۆچی بەبێ چار
سوڵتانی وەکوو تۆ هەبێ من شەرتە گەدا بم
ئەو هەموو مونتەزیرە دڵ وەکوو بولبولی خۆشخوان
بۆ خونچە لەناو باغی سەبا چاو لە جوابم
گەر بمکوژی سەد جاری ئەگەر یاری وەفادار
ئەو میحنەتە خۆشە لەلام نابێ لێی جودا بم
ئەو کەسی شەیدایە لە فیراق و غەمی لەیلاکەس
بڵێ من غەم و دەرد و بە مەجنوونکەسی ڕەزا بم
بەڵکە لە پاش مردنی من سامێکی لە خوا کا
یادێکی هەبێ پیرێکە وەک گەنج و شەبابم