لە هیجری تۆیە دڵم شێواوە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  483 بینین
لە هیجری تۆیە دڵم شێواوە
لە کەشتی وەفات وا بە جێ ماوە
ئەوا هیلاک بوو لە لافاوی غەم
لافاوی ناکەس دەوری لێ داوە
زێدە لە عالەم هەر من هیلاکم
میراتی مەجنوون لەبۆ من ماوە
ئەوا پشت بە کۆڵ بێ جێ و بێ مەکان
ئەو چەرخە سپڵە بۆچ نەگەڕاوە
ساتێکی یارم خۆ ڕووم تێ ناکا
دەڵێن بۆ کوشتن فەرمانی داوە
سەد جار بمکوژی کوردم هەر کوردم
چیم بەسەر تاج و تەختی کەیکاوە
سەد تاجی کەیکا و خوسرەوکەسی ڕۆمی
فیدای پەرچەمی کوردێکی چیاوە
سامیناسناوی ئەدەبی کچی کورد سەد حۆری دێنێ
کوڕیان وەک خونچەی تازەی دەمداوە