ئەی یارەکەی هەرزەگۆ بۆ دەمانکەی ڕەنجەڕۆ
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
594 بینین
ئەی یارەکەی هەرزەگۆ بۆ دەمانکەی ڕەنجەڕۆ
بە عەکسی عاشقی ڕووت بۆ لای ڕەقیبان مەڕۆ
هەرچەندە دڵت بردم توشی سەد خەمت کردم
تاکەی بەبێ ڕەحمی وا دەمسووتێنی بە پشکۆ
ئەی شیرن دڵی فەرهاد هاتە لای تۆ بە ئاوات
بەڵام دەرچوو لە دەستم کەوا دڵم دا بە تۆ
سوندوسی لەبەر دەکەی پەرچەمت تا تا دەکەی
ئێکجاری نەزەر دەکەی عاشق دەخەیتە ڕۆ ڕۆ
زاڵم ڕەحمم پێ ناکەی جارێکی ڕووم تێناکەی
یاخوا ئاهم بتگرێ باری منت بە ئەستۆ
زاڵمی خون خۆری لادین «سامیناسناوی ئەدەبیت» خستۆتە ناڵین
تیرت لە جەرگی داوم بە موژگان و بە ئەبرۆ