ئەی خوای باڵا، ئەی خوای بێ مەکان
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
493 بینین
ئەی خوای باڵا، ئەی خوای بێ مەکان
ئەتۆی ڕازیقی ڕزقی ئینس و جان
هەر ئەتۆ دیدەی ڕزقی مور و مار
ئەتۆی ئاودێری چۆل و دێمەکار
ئەتۆی مالیکی کەون و کائینات
ئەتۆی مانیعی زوڵم و شەقاوات
ئەتۆی خاڵقی گەوهەر و کیمیا
ئەمر بە ئەرزی دەرەز بەربەکیا
لێی پەیدا دەکەی گشتی ڕزق و دان
کە بەنزینێکە بۆ توخمی ئینسان
یەعنی گەنم و جۆ قوتی ئینسان
ئیکرامی تۆیە بوون و ژیان
ڕەنگ و دەمار و نەخش و پەلکی دار
تۆ دەینەخشێنی ئەی پەروەردیگار
تۆ داتکوتاوە چیا وەکوو بزمار
ئەرز نەلەرزی بێ سەبر و قەرار
هێسک و دەمار و گەو و پێست و خوێ
سنعاتی تۆیە جوان و جێ بە جێن
تۆ ساحیب مولکی خوای بێ باب و داک
بەشەر بێ موڵکە غەیری دوو گەز خاک
بێ هۆش و گۆشە کەون و کائینات
ئەتۆ خاڵقی هەموو مەخڵوقات