قەرزی حەننە و ئایەتی خەزایی
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
457 بینین
قەرزی حەننە و ئایەتی خەزایی
لە قورئان هەیە و هیچ بەحسی نابی
زەکات و فیترە وەک زەربولمەسەل
لە گەنم و لە جۆ حەتا لە کابی
***
لە دراویلە و حەیوان و دینار
چەند حەقی خوایە و پێداوە بڕیار
بەڵام لە جێی خۆی جێ بە جێ نابی
بدرێ بە مسکین فەقیر و هەژار
***
جارێ نانۆڕنە یەتیم و بێ کەس
ناوتان لێ ناون بە هیچ و ناکەس
هەتا لە ڕێی خوا پێیان نەخوێنن
تا دوور کەونەوە لە کاری عەبەس
***
بەڵکوو دەبوونە عالیمی ناودار
ساحیبی ڕەئی بۆ قەول و قەرار
سامیناسناوی ئەدەبی بنوێنن بۆ دینی خودا
وەکوو غەزالی و ئەو شێخی ناودار