وەرە کاروانەی گەردوونە کە ڕێگای مەش پڕی خونە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  398 بینین
وەرە کاروانەی گەردوونە کە ڕێگای مەش پڕی خونە
لەڕێی ماوم بە تاریکی وەفات بێ کاتی دەیجونە
دەلیلم بە کە هاوڕێتم کە ڕێ پڕ هەرس و مەیمونە
دەبا بگرین تەریقی ڕاست سیلاحی شەرتی دەرچوونە
. . . . . . . . . .دەقی نائاشکرا
ئەوی فەوتالە ڕێی خوارە کە ڕێی ئیبلیسی مەلعونە
لە ڕێی ڕاستا بزر نابین لە خواری بێ سەر و شوونە
دە سامیناسناوی ئەدەبی تۆش لە ڕێی مەولا بڕۆ چونکی گەش و ڕوونە