شاهانی زیکرکردنی مەعلوومە لە قورئان

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  597 بینین
شاهانی زیکرکردنی مەعلوومە لە قورئان
لەبۆ خاتریی حەزرەتی لۆلاکە بە بورهان
بەدکاری نەکەین بۆچی لە نەمیمی چەقینە
خانەیی نەممامی ببینن وا دەبێ وێران
وای بە تەجەببور ڕوو لە دەری داری بەقا بوون
بەهمەن و تەیمور و بەختەکی و قەیسەری تۆران
مەعلوومە لە شەیتانە کە هەرچی عەسەبی بی
لە غەلغەلە خاڵی دەبێ هەینێکی لە ئیمان
نەممامی ببینن لە دڵی ڕوونی بۆخاری
ئیسپاتی نەمیمی کە دەکا و کۆمەڵی مەروان
حەسەناتت دەبینە لەبۆم پێم بڵێ کانی
بۆ ڕۆژی کەوا خێر و شەڕت وەزنە بە میزان
داوا مەکە میزانە لەسەر دینی عەزیمی
دڵی موئمین عەرشی خودایە و دوورە لە شەیتان
ڕەحیم و ڕەحمان و سەخی جەننات و نەعیمە
بۆ ئەوە بەخشینی لە جەننەت حوری و غلیمان
بۆ خۆت ڕوو بکە ئەڵڵا عەقل و هۆشت بێتە سەر
خوا پەرەستی تۆ بە دڵ ڕێ مەگۆڕە ئەی جەوان
تۆ مەگریێ سامییە ڕێی نەدامەت تۆبەیە
زۆر واسیعە مەرحەمەتی ئەو قادری مەننان