حەزرەتی محەممەد ئەمین دەفەرمووێ:
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
628 بینین
ئەوا حەدیسی قاتیل و مەقتوول
بۆی ئیسپات کردین خوێنڕیژی مەسئوول
لە وەختێکدا بوو کە فەرمووی تەواو
کاتێکمان زانی کە هاتە پێش چاو
یاخوا هەر نەژی ئینسانی نەزان
بەو پێغەمبەرەی بۆ ناینی ئیمان
شکلی پیاو کوژی لە چاوی کوژراو
حەزرەت دیتیتی وەک سێبەر و تاو
ئەوەی دەکوژرێ و ئەوی کوژراوە
لێیان نۆڕیوە هەمووی تەواوە
بۆیە فەرموویەتی تاکوو پیاو کوژان
ڕێگایان نەدەین لەبۆ خوێن ڕژان
دەبێ لە گوناهکار ڕوومان وەرگێرین
ئەمری پێ کراوە و ئەمرێکی زێڕین
ئێمەش لە گوناهکار خۆ نزیک دەکەین
بۆ ڕێی خواروخێچ وەک عەبد و لەلەین
بە ئێمە دەڵێن ئیسلامی بەناو
شاهیدی دەدەین بە نان و دۆشاو
هەرچی کە گوتیان هەر دەڵێن وایە
ئینسانیش وابێ وەک کەر و گایە
ئینسانی نەزان هەرگیز چا نابێ
مەگەر نەزانی لا بەرین چا بێ
خۆ شێخی گەورە و مورشیدی شامی
جەهلی داناوە بە ڕێگای سامیناسناوی ئەدەبی