وەسوەسەی شەیتانی وەسوەسێکی زەعیفە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  718 بینین
وەسوەسەی شەیتانی وەسوەسێکی زەعیفە
لە قەولی ڕەبولعیزەت وەرمان گرتووە خەفیفە
دوشمنی گەورەی ئینسان نەفسی خەبیس و پیسە
نەکەن ببن بە کۆیلە و نۆکەری ئەو خەبیسە
وەسوەسەیی ئینسانی وەسوەسێکی گەورەیە
خۆ پاڕێز لەلای خودا ئەلحەق ساحیب بەهرەیە
نابێ هیچ لێی ئەمین بین کەم و زۆری موتلەقە
چونکی فیکری نەفسی پیس لەسەر فیتنە و ناحەقە
ئادەمیزادی شەیتان کاری چۆنەوچۆن دەکا
پیشەی دایمی وایە قسان دەینیت و دەبا
پێیان دەگۆترێ نەمیم ئادەمیزادی دوو ڕوو
یا خەریکی بوختانن یا کاری پیس و بەد خوو
لە سووڕەتی «قل اعوذ»عەرەبی ئیشارەتیان دەدرێتێ
ئەمری خوداش وەهایە نابێ گوێیان بدرێتێ
ئەوانەن بە شەیتانی کە ‌ئیمان و دین بەرن
ئەگەر گوێیان نەدەینێ درۆزنی خۆ ون کەرن
ڕێی شەیتانی خۆش دەکەن تا لە فکرمان چێ ڕەحمان
ئەوا باشمان پیشان دان قیسمی ئینس و هەندێ جان
هەرچی سامێ بکاتن خۆیان لێ دەپارێزی
بەهەشت باوەشی گرتووە خۆی باوێتە ئامێزی