بینایی ئەزەل سنعەتی وا دیارە لە پێش چاو

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  606 بینین
بینایی ئەزەل سنعەتی وا دیارە لە پێش چاو
ئینکاری ئەکەن و حەماقی زۆر کەر و بێ چاو
مالیکی موڵکە قادر و قەییوم و وەهەم تاک
خالقی ئەرز و سەماوات و حەزرەتی لولاک
خالقی بینەر و بینرا و چی هەبێ لە زەڕڕات
باتل نییە خۆ بەینی ئەرز و سەبعە سەماوات
لاحەولە ولا قووەتە ماشائەڵڵا سوبحان
خالقی ئینسان و ئەجنە و لەعنەتی شەیتان
سنعەتی ئینسان خەلقی دەمێ مێیە و دەمێ نێر
خەلقی کرد دوو ڕێگە لەبۆی یەک شەرە یەکی خێر
ڕێگای جەهەننەم وەک شەڕە پڕ لە گوڵ و ڕەیحان
قۆناغی جەحیمە بە مەوجی ئاگر و بورکان
قۆناغی نەعیمی چ بە سامە کە بە دڕکە
پیادەیە موئەمن کە دەچێ کەوسەری فڕکە