ئەی ئەو کەسانەی چاوتان دەبینی
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
676 بینین
ئەی ئەو کەسانەی چاوتان دەبینی
بۆچی بە وردی نانۆڕنە دینی
خۆ شرکی ئەسغەر دونیای داگیر کرد
ئەوا فرۆشا بەهەشت بە شینی
***
هەرچەند بەشینی بەهەشت فرۆشاوە
بەبێ عیش نابێ خۆ نەدیتراوە
نۆبەتی من بێ وا دەستم پێ کرد
غەیری جەهەننەم چ جێ نەماوە
***
با بێن لێم بکڕن بەهەشت فرۆشان
پێیان دەفرۆشم بە دوو قرۆشان
بەخیلی ناکەم لە سامی خودا
هەرکەس دێ بابێ غەیری بەهۆشان