هەندێک سەرخۆشن بە عارەق نۆشین

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  400 بینین
هەندێک سەرخۆشن بە عارەق نۆشین
ئێمەش بێ شەڕاب بە خەم سەرخۆشین
غەم لەکێ دەخۆین بەدینی بە درۆ
لە بەعزێ عابید بە خۆ داپۆشین
***
یەعنی مونافق خواش خۆشی ناوێن
تیری فەسادی لە تاریک داوێن
لێیان بترسێن لەو نەمیمانە
پیس و گڵاون لە بەرگی خاوێن