لە کێمان بۆ هات لە غەیری ئێران

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  564 بینین
لە کێمان بۆ هات لە غەیری ئێران
ببتە دوو ڕێگە دەبتە ڕێی شەیتان
هی ئێوە دەیکەن کانی لە قورئان
سوجدە بۆ خودایە یا شێخی مل پان
***
دەمت ببەستە بۆ سامێ ناکەی
دەبم بە خائین وەنیە توخوا کەی
عەجائیب مەلا بۆ مەنع ناکەن
خۆیان وانەکەن خەڵقیش واناکەن