خۆزگەم بە سەگی بەر قاپیەکەی ئەحمەدی موختار

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  860 بینین
خۆزگەم بە سەگی بەر قاپیەکەی ئەحمەدی موختارکەس
دیدەیی ڕوونم بە فیدای ئەو مەحرەمی ئەسرار
لەو پەندەیی کەلیمە لەو زارەیی دەزانی
ڕووم ناوەتە سەر خاکی دەرت میهتەری ڕزگار
کە بێ سەبر و قەرار و بریندار و لە زارم
قاقانی کەرەم حەلقەی تۆیە مەرهەمی دڵزار
بەخشی کەرەم و مەرحەمەتت بەحرە وەلاکین
هەرچەندی کە عاسیمە زوبان لار و گوناهکار
زوبان لار و گوناهکار لەناو زار و زەلیلم
هەر ناڵە و زارە بەشم بەدبەخت و سیاچار
هاواری چلا چارم چییە ڕوحی ڕەوانم
سەبرم نییە دڵ تەنگە لەناو جەوری ڕیاکار
سامی کە لەلامان کە دەنۆرێتە وەکیلان
وێنەی نییە ئەسڵا کە دەبینی لە دەروشار