چی بەسەرم هات هەموویم زانی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  425 بینین
چی بەسەرم هات هەموویم زانی
ماوە موشکیلەی من و بەیانی
ئاخۆ بەیانی چیم بەسەر دێنێ
ئەگەر نەمردم چۆنم دەژێنێ
ژینی من دەژیەم ڕۆژی نەوعێکە
ئی لە فەوقی من فەرخە کەرێکە
یاری من دائم بۆ تۆ لێم زیزی
ئاش لەمیزمیزە ئاخر دەمیزی
چشتێکی دەڵێم عەجائیبی کە
گای دنیا هەڵگر چلۆن گایێکە
تەعەجب ئینسان بۆ سامێ دەکا
لە تاریکیدا بۆ چرای پێ دەکا