قانعەکانی وەختی بێ نان هەر لە زیکر و هاوەرە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
730 بینین
قانعەکانی وەختی بێ نان هەر لە زیکر و هاوەرە
گەر برنجیان دەست کەوێ هەر بێز دەکەن لەم ساوەرە
سەگ قەناعەت بۆ دەکاتن کلکی بۆ نان بادەدا
یا لە بۆ ئێسک کڕاندن یا لە بۆ لاشەی کەرە
شیوی بێ ئاگر ببینێ بۆ دەڵێی بۆی هار بووە
لێ دەبێتە باری ئاسن تەسبیحات و مێزەرە
گەر هەبوونی دەست کەوێ باری قەناعەت لێ دەخا
دەچتە کاروانی تەکەبور چی لە ڕۆژی مەحشەرە
حەوزی کەوسەر بۆ دەبێ بە ماڵی تەکیە و شێخ و مێخ
تاکوو بیفرۆشن لە باتی سڵق و یاخو گێزەرە
ئومییەک عیلمی نەبێ هەر ئەو کە خەڵقی لات ئەکا
ئوتڵوبول عیلمە وەلەو کان فەرموودەی پێغەمبەرە
سامیناسناوی ئەدەبی فکری دا بە ڕەنج و هەر بە ڕەنجی خۆی بژی
نەشکڕێ جەننەت بەعانە لەو بەخیل و بێ فەرە