ئەگەر بەحەق ڕەزانە ئەوەی گوتمان بزانە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
751 بینین
ئەگەر بەحەق ڕەزانە ئەوەی گوتمان بزانە
ژنە پشتی ئینسانە، معاونی ئینسانە
سەبری دڵی ئینسانە بەهەشتێکی ئینسانە
ڕەفیقی ڕۆژ و شەوە هەم وەزیری ئینسانە
یەکەم گەنجی دنیایە حەکیمێکی ئینسانە
سەروەتی دنیا ژنە هەم قوەتی ئینسانە
بونیەی دەوڵەت و ئەولاد حەقیقەتی ئینسانە
حۆری دنیا هەر ژنە حۆری عەینی ئینسانە
کە شەوکەتی ئینسانە هەم سەروەتی ئینسانە
خەزنەداری ئینسانە پێستی بەری ئینسانە
ئەو ڕووناکی ئینسانە چرای دەستی ئینسانە
بۆ ئەو ژن و پیاوانە دەژین بە شادمانە
هەر بژین ئەو کەسانە بە حاڵی یەک ڕەزانە
ناخۆشی بێ لەوانە کاری جەهل و شەیتانە
مێژوو دەکا وێرانە کە قاتیلی ئینسانە
جەهەنەمی ئینسانە وێرانکەری ئینسانە
چەند بەسام و گرانە هەرچی وا بێ بێ نانە
لەبۆ گەنج و لاوانە بەهەشت خۆشی ئینسانە