یەک یەهودی یەک نەسارا یەک ئەڵێ من موسڵمانم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  585 بینین
یەک یەهودی یەک نەسارا یەک ئەڵێ من موسڵمانم
دەزانی من کە دووڕوو نیم لە دووڕوویی پەشیمانم
وەکو ڕووی ڕەش کە پۆشراوە لەژێر پەردەی نەزانیندا
بە پۆشینێکی پۆشراوە بزر نابێ بەویجدانم
لە ڕۆژێکی ئەکەین ڕۆڕۆ بە ئەو ڕوژە دەڵێن حەشرا
لەبۆ دڵ ڕەش نییە کێشان کە وەزنیکا لە میزانم