ئیرادەی وا بوو لە ڕۆژی ئەزەل
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
814 بینین
ئیرادەی وا بوو لە ڕۆژی ئەزەل
من لە غەم نۆشین سپی کەم سەد قەل
بە دیتنی ئینسان ئینسانی تەمبەڵ
کەشکوڵ لە ملی کا بۆ نان و بەسەل
تەسبیح چەپ و ڕاست بەرماڵی بە کۆل
تەمبەڵ و بەدخو بێ کار و زەغەل
کەوڵی لەبەرکا هەر وەکوو بزن
چاوی پڕ کل کا ڕەش وەک پشتی قەل
بە شێت و تەمبەڵ مەڵێن وەلینە
هەتتا کردیتتان بە زەڕبولمەسەل
بەسیە نەزانی و ئەو کارەساتە
مەبنە میراتگر بۆ گورگ و چەقەل
ئەم سیفەتانە سامیان لێ دەکرێ
ڕێگای ئینسانی پێی دەبێ بەدەل