خاکی کوردان

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  979 بینین
ئاگری لە دڵی بەرداوم ڕۆژی کەیف و سەیرانێ
محاڵە بکوژێتەوە بە دڵۆپەکەی بارانێ
سێو لە باغان نەخشاوە باغەکانی وا ساوا
نازەنین و سیساوە شەقڵاوە و لە هیرانێ
سوور و سپی خەمڵاوە، دڵم لەلا نەماوە
کەسک و سوور تێک ئاڵاوە لەناو خاکی سۆرانێ
باغەکانی نەخشاوە چیاکان گیابەند و خاوە
لەو بەینە دڵ هاتوچۆ دایم دەکا جەولانێ
نەسیم هەناسەی دێنێ خونچەی گوڵان دەژێنێ
ئەو گوڵانەی ڕەنگاوڕەنگ دێنە دەر لە نیسانێ
بەهار فەسلی گوڵانە چریکەی بولبولانە
عەشقی خاکی کوردانە با عالەم پێ بزانێ
بەهاری وا ڕازاوە سونبولی داو بەداوە
خونچەی سەریان تێک ناوە بێ لە هێرۆ ڕەیحانێ
ئەی لاوانی ئەییوبی عەشقی خاکی کورد تۆ بی
دڵسۆزیت بێ یەعقوبی بۆ یوسفی کەنعانیکەس
خاکت زەرد و بێمارە، بێ سەبر و بێ قەرارە
حەپسی دەستی تاتارە، نەگیرا لە مەیدانێ
خۆ سامیناسناوی ئەدەبی ئەو شیعرانە هەر بۆ خاکی کوردانە
شاعیر لەت و پەتی کەن مەیلی وەتەن دانانێ