بێچوە کورد
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
830 بینین
بێچوە کوردێکی خاکی کوردانم
دایم مەلول و چاو لە گریانم
لەو خاکی وا خۆش باغاتی ڕەنگین
بەبێ جێگامە و بێ دەرەتانم
حەسرەتە و مەندم هەر وەکوو بولبول
بێ خەو لە ئاهـ و ناڵەی خونچانم
وەک گوڵی بەیبون زەرد و زەبونم
دائم نەخۆش و دڵپەڕێشانم
خەم وەکوو زنجیر لە دەست و پامە
وەک باری گران کەوتە سەرشانم
نائومێد نابم دنیا دەورانە
بەڵکوو دەبزوێ چەرخی زەمانم
من وەکوو مەجنون لەبۆ لەیلایێ
هەتاکو مردن هەر چاوەڕوانم
ئەگەر مردم بمنێژن لە بێوران
چوونکی پەروەردەی دار و بەردانم
سامناسناوی ئەدەبیی خەیاڵات بەس بکە جانە
من وەکوو شێر و رەقیب جەیرانم