ئێوەی نەبەز

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  442 بینین
بە خوێنی ئێوە گوڵی ئازادی
شین بوو دەمی دا بۆ موژدەی شادی
سوپاستان دەکا بە لاشە و بەزار
خوێنی پێشمەرگەی لە دەم دێتە خوار
چونکی بەو خوێنە ئاوی دراوە
هەر بۆیێ خوێنی لە دەم تکاوە
دەیکا بە باغات شاخ و دێمەکار
ئەو خوێنەی ڕژا لەناو بەرد و دار
ئەو پێشمەرگانەی کە قەت نابەزێ
وەک کوردی خائین قەت دانابەزێ
ئەوەی لە شاخان مەردە و مایتەوە
لە ئەمن و ئومەم دەنگی دایتەوە
هەرچەند لە دەشتن پێشمەرگەی وڵات
ناسران لەلایەن ڕۆژئاوا و هەڵات
پێشمەرگە خۆی و لاشەو و ناوی
بووینە ئاوی دەم گوڵی خوێناوی
زۆر بە «سامناسناوی ئەدەبی» ترن لە لەشکری سوور
بووینە جەللادی زۆردار و غروور