لەگەڵ ئێوەمە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
627 بینین
ئەی لاوی مەردی سەربەرز و دڵخۆش
لە لوتکەی شاخی کۆسرەت و هەڵگۆش
وەک کانی خوێنت ئەوا دێتە خوار
ڕوو لە گوڵزار و باخ و مێرغوزار
بۆ ئاوی داری حوڕ و ئازادی
بۆ گەل بەر بدا بژی بە شادی
خوێنی ڕژاوتان ڕوو لە باغانی
بۆ گوڵ شین بوون و بۆ شەبەقدانی
ڕوو لە جۆباران ئاودێری خوێنن
دەبێ لە مێژوو ناوتان بخوێنن
وا خوێنتان ڕژاند بۆ ژین بە مەردی
خوێن بوو بە شاهید پێشمەرگەی کوردی
کوردوستان بۆیێ سامیناسناوی ئەدەبی هەر ماوە
بێ ژمارە خوێنی لاوی ڕژاوە