برا گیان
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
708 بینین
بە بسکی شۆڕ و پرچی تێک ئاڵاو
ناگاتە کاروان کوردی بەجێماو
بۆ مێژووی گەلان کارگەی زەنگینی
لە کشتوکالی وشک بووی بێ ئاو
ناچتە ناو خاکی بەرەو شین بوونی
بە بارانەوە ڕووبەڕووی هەتاو
کارگەمان نەبێ و تا زەنگین نەبین
پێشکەوتن نابێ و نایبینین بە چاو
هەژاری بێ کەس بێ کار مایتەوە
تێر نابێ گەلی برسی و لێقەوماو
ئەوانی دەچن بۆ ناو ئەستێران
بێ بسک و سادەن وا بێ پرچی خاو
ڕاستی پێشکەوتن کارگە و پارەیە
لەگەڵ یەکێتی و زانینی تەواو
چاو لە بێگانا و بۆ کیمیا و فیزیا
بەرەو ڕۆناکی هەنگاو بە هەنگاو
بڕۆن چاترە بەڕای زاناکان
نەک بە کارێکی بێ قازانج خوڵقاو
قەراری سامیناسناوی ئەدەبی وا هاتە نامەی
پێش چاوی گەلی ماف و ڕەنج خوراو