ئایار

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  856 بینین
جەژنەیە جەژنی گشتی کارگەران
لەناو کارخانە و دنیای هەندەران
وا یەکدی گرن یەک بیر و بڕوا
لە جەرگەی گەل و جێگای کارگەران
هاوار و شیعار دەژێ لە ئاسمان
بە نرکەی تۆپیش لەناو سەنگەران
گرمەی قومبولان وا بە دەنگی ماف
دەنگ دەداتەوە و خاوەن هوننەران
ئەیدەنە مێژوو مەکتەبەی ئومەم
چاپی ئازادی و مەرد و نووسەران
لە ڕێی مەبدەئو ژینێکی وەک یەک
بۆ بێ کاری گەل خانە بێ دەران
بەزمی ئایارە چینی ڕەنج خوراو
لە مەیدان بۆ ژین هەر بە خەنجەران
سەرکەوت هێزی چینی خوێنمژراو
لەسەر فاشیست و بڕوای نۆکەران
دەبێ سەرکەوێ هێزی وا بە «سامناسناوی ئەدەبی»
بە پشتی خودا و گشت پێغەمبەران