ناخ
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
732 بینین
بۆ لاوێکی نەبەردم یەک ڕەنگ و دڵ بێ گەردم
گەل پەرەست وەک بارزانی لە شاخ و دار و بەردم
خوێن و گۆشتی ڕەگەز بێ خۆڕاگر و نەبەز بێ
بۆ کوردان بێ مەبەست بێ چوست و چالاک و مەردم
دڵ خۆش و ژیر کاتەوە دەرکەی مێشک کاتەوە
بۆ گەلی بیر کاتەوە، بۆ ئاڵای سۆر و زەردم
نەڵێن کورد بێ کەس ماوە دەست و ئەژنۆ داماوە
وەکوو شێر ڕاوەستاوە لاوەکانی هاودەردم
دەم بەستی و دەست کاتەوە وەک سامیناسناوی ئەدەبی هەست کاتەوە
بیر کەوتوو ڕاست کاتەوە لە ڕێگەی ماف و قەردم