خەوە بەردینە
لە کتێبی:
خەوە بەردینە
بەرهەمی:
سوارە ئیلخانیزادە (1937-1976)
5 خولەک
6400 بینین
لە چەشنی گەرووی کەو
کەوی دۆمی یەخسیری زیندانی داری
پڕی سەوزە بەستەی خرۆشانی باڕی
تەرەی باوەشی تاسەباری بناری
شەپۆلی لە گوێن خوێنی شەرمی کچانە
لەسەر ڕوومەتی ماتی بووکی ڕەزاسووک
بە تینی بتاوێنی ڕوانینی زاوا
گەرمتر لە پڕشنگی تاوی بەهاری
وەکوو نەرمەهەنگاوی لاوی بەرەو ژوان
لە جێ ژوانی زیندوو بە گیانی کچی جوان
وەکوو گەرمەیاوی قەشەی دەستی تاراو
لە بژوێنی دەریای بلوورینی بەروێ
بەخوڕ خۆ بە دیواری کێوا ئەدا ئاو
لەگەڵ گاشەبەردا سەر ئەسوێ سەر ئەسوێ.
لە ئەنگوستە چاوی دڵی خێوی کێوا
بەرەو دەر، بەرەو شاری دەریا بەڕێوە.
گەرووی ویشک و چاوی سپی چاوەکانی
دەرووی ڕوونی ئاوە
بە فانۆسی ئەستێرە بەرچاوی ڕوونە
لە بەرپێی حەریری کەوەی سێوەڕە
بە پۆی مانگەشەو چندراوە.
ئەڵێی بورجی خاپووری مێژووی لەمێژین
لە درزی هەزار خشتی ڕۆژ و شەوانی
دڵۆپەی چپەی پۆلی پەریانی دادا
ئەڵێی پێکەنینی کچی سەرگوریشتەی قەدیمی
لە ئەندامی تاپۆی وەکوو بوومەلێڵی
سنووری شەوی دوێنێ ئەوڕۆی بەیانی
پەچەی قورسی نسیانی ئینسانی لادا
شەماڵی دەرەی دوورە شاری
پشووی پڕ لە عەتری بەهاری کچی کورد
بە بلوێری شووشی گەرووی زەرد و زۆڵی
لە زەنوێری زێوی ئاژنی سای زرینگانەوەی شەو
بە خوڕ زەمزەمەی هەڵبڕیوە
بە ئیعجازی ئەنگوستی پاکی موحەممەد
شەتی نوور بە ڕووی مانگی عەرزا کشاوە
ترووسکەی برووسکەی شەوی دەم بەهاری بە هەورە
لەسەر عاسمانی زەوی ڕاخوشاوە.
لە هەر گاز و ڕێبازێ وا گازی ئاوی ئەگاتێ
نیازی هەزاران گەزیزەی بەنازی وەدی دێ
ئەبووژێتەوە داری چاکی بەودمی هەناسەی
شنەی نەرمە لاوێنی دەم بای ئەخاتێ.
هەتا چاو هەتەرکا، شەپۆلە، شەپۆلە
لە بوونا لە چوونا
بەئاهەنگە سەربەندی بزوێنی خۆشی
لەبەر خۆرەتاوا ئەڵێی سینگی ژینە ئەهاژێ
ئەڵێی: هانی هەستانە دەنگی خرۆشی
سروودی خوناوەی بەهارە لە گوێما
لە هەر شیوە جۆبارێ هەر دەشتە چۆمێ
لە دڵمایە بڕوای بەرینی بە دەریا گەیشتن
لە تاریکە تاراوگەکەم وا بەسەر چوو
زەمانی تەریکیم
ئیتر خێر و خۆشی لە ڕێما
کە کانی بەهیوا
بەهارانە لووزەو ئەبەستن بەرەو شاری دەریا
بەڵام داخی جەرگم لەگەڵ هەر بەهارێ
کە ڕائەچڵەکن سەوزەڵانی
لە خاکینە خەونی گرانا
لە دڵما خەم و داخی ئەم دەردە سەوزە:
کە دەردی گرانی هەموو ڕێبوارێ وەنەوزە.
گەلێ کوێرەکانی شەوارەن
زنەی دەم بەهاواری هاری درۆزن هەزارن
کە تەسلیمی سیحر و تەلیسمی بنارن
بەبێ هەوڵی هەڵدان و چارانی چارن
بەهیوان بگرمێنێ هەوری بەهاری
ڕەها بن
لە زیندانی بەردینی غارا.
کەچی، وا کەوی و دەستەمۆی دەستەڵاتی ڕکەی دۆڵ و شیون
لەبەر سامی ڕێ وا بەزیو و تەزیون
لەگەڵ گۆچی کردن گزنگێ،
چەواشەن لە پێچی نزارا.
بە دڵما گەڕاوە
هەتا یاد ئەکەم ئاوە بەو ورمە بەردینە کاری کراوە
ئەڵێم سەد مخابن
وەجاخێ کە ڕووگەی هەزاران نزای شینە باهۆی بەتاسەن
وەبووژێنەوەی هەست و هان و هەناسەن
چلۆنە کە بیژووی گڕاوان ئەبینن
لە نێو چاوی ئەو خانەدانە
لەهی چۆنە پیتی بڕاوە؟
نە سۆزەی بلاوێنی میری، خوناوەی بەهاری
نە تووکی برای ڕێبواری
لە کاسی خەوا، فێری ڕاسانی ناکەن
لە مانا، بە ئامان و بریا
پەشیمانی هەرمانی ناکەن
وەهاگەی لەشی بەوگە بەردینە گاوی دراوە
کە حێلێکە، کۆڕژن و حیلەی نەماوە
وەهایە کە هەر گیایە لەو دەشتە شینن
لەسەر ماتەمی ئاوە بەردینە، سەرشین و سەرگەرمی شینن
بە ڕوویا گەڵا وەک چەمۆڵەی کڵۆڵی وەریون
گەمارۆی زەلی نێزە، وا تەنگی پێ هەڵچنیون،
کەبێ دەرفەتی پێکەنینن بەسەد بەرزگی زەردە ماسی
لق و پۆپ و هەشگەڵ
وەها دەور و پشتی تەنیون
کە بێ فرسەتی چاوەبڕکێ
لەگەڵ عەرشی پاکن
ئەڵێی مێرگی ڕوخساری کیژێکی کاڵ و مناڵە
بەکووزی تەمەن جاڕەجوانێکی پڕ خەوش و خاڵە،
تەشەندارە جەرگی برینم.
بەڵێ: دوورە گەرمێنی دەریا
بەڵێ: وایە کانی هەژارن
ئەزانم
ئەوانەی کە پاراوی ئاون بژارن.
ئەزانم لە ڕێگا،
مەترسی گەلێ ژەنگ و ژارن.
بەڵام کاکە ئەو گشتە عەقڵی خەسارن
لە ناو ئەو هەموو ئاوە هەر چاوەیەک
باوی هەنگاوی خۆشە
بە تەنیا ئەوە شارەزای کۆسپ و کەنداڵی ڕێیە
هەوەڵ مەنزڵی زێیە، ئاواتی بەرزی زرێیە
ئەزانێ لە هەڵدێرە هانی بەهێزی
لە ئەسکوند و چاڵایە هەڵدان و گێژی
پەڕۆی شینی سەرشانی دەریایە ژینی کەرێزی
ئەزانێ لەپێ ناکەوێ پێیە پێڵاوی تاسەی پیاسەی لە پێ بێ
نەوەستان دەوەستێ بە دەستێ
کە خاراوی ئیش و سواوی سوێ بێ
لە هەر شوێنێ ڕاماوە، داماوە، کاری تەواوە
ئەزانێ ئەبێ هەر بژێ و باژوێ، تا بژی تا بمێنێ
هەناوی بە هەنگاوە، نەسرەوتنە کوولەکەی ڕووحی ئاوە.
کەوی دۆمی یەخسیری زیندانی داری
پڕی سەوزە بەستەی خرۆشانی باڕی
تەرەی باوەشی تاسەباری بناری
شەپۆلی لە گوێن خوێنی شەرمی کچانە
لەسەر ڕوومەتی ماتی بووکی ڕەزاسووک
بە تینی بتاوێنی ڕوانینی زاوا
گەرمتر لە پڕشنگی تاوی بەهاری
وەکوو نەرمەهەنگاوی لاوی بەرەو ژوان
لە جێ ژوانی زیندوو بە گیانی کچی جوان
وەکوو گەرمەیاوی قەشەی دەستی تاراو
لە بژوێنی دەریای بلوورینی بەروێ
بەخوڕ خۆ بە دیواری کێوا ئەدا ئاو
لەگەڵ گاشەبەردا سەر ئەسوێ سەر ئەسوێ.
***
کچی نوور قەتیسی دەسی دێوی کێوەلە ئەنگوستە چاوی دڵی خێوی کێوا
بەرەو دەر، بەرەو شاری دەریا بەڕێوە.
گەرووی ویشک و چاوی سپی چاوەکانی
دەرووی ڕوونی ئاوە
بە فانۆسی ئەستێرە بەرچاوی ڕوونە
لە بەرپێی حەریری کەوەی سێوەڕە
بە پۆی مانگەشەو چندراوە.
ئەڵێی بورجی خاپووری مێژووی لەمێژین
لە درزی هەزار خشتی ڕۆژ و شەوانی
دڵۆپەی چپەی پۆلی پەریانی دادا
ئەڵێی پێکەنینی کچی سەرگوریشتەی قەدیمی
لە ئەندامی تاپۆی وەکوو بوومەلێڵی
سنووری شەوی دوێنێ ئەوڕۆی بەیانی
پەچەی قورسی نسیانی ئینسانی لادا
***
ئەڵێی دەنگی شمشاڵە ڕەشماڵی دۆڵی دڕیوەشەماڵی دەرەی دوورە شاری
پشووی پڕ لە عەتری بەهاری کچی کورد
بە بلوێری شووشی گەرووی زەرد و زۆڵی
لە زەنوێری زێوی ئاژنی سای زرینگانەوەی شەو
بە خوڕ زەمزەمەی هەڵبڕیوە
بە ئیعجازی ئەنگوستی پاکی موحەممەد
شەتی نوور بە ڕووی مانگی عەرزا کشاوە
ترووسکەی برووسکەی شەوی دەم بەهاری بە هەورە
لەسەر عاسمانی زەوی ڕاخوشاوە.
لە هەر گاز و ڕێبازێ وا گازی ئاوی ئەگاتێ
نیازی هەزاران گەزیزەی بەنازی وەدی دێ
ئەبووژێتەوە داری چاکی بەودمی هەناسەی
شنەی نەرمە لاوێنی دەم بای ئەخاتێ.
***
ئەڵێن تاجی زمڕووتی دووڕگەی لە سەر ناوە دەریاهەتا چاو هەتەرکا، شەپۆلە، شەپۆلە
لە بوونا لە چوونا
بەئاهەنگە سەربەندی بزوێنی خۆشی
لەبەر خۆرەتاوا ئەڵێی سینگی ژینە ئەهاژێ
ئەڵێی: هانی هەستانە دەنگی خرۆشی
سروودی خوناوەی بەهارە لە گوێما
لە هەر شیوە جۆبارێ هەر دەشتە چۆمێ
لە دڵمایە بڕوای بەرینی بە دەریا گەیشتن
لە تاریکە تاراوگەکەم وا بەسەر چوو
زەمانی تەریکیم
ئیتر خێر و خۆشی لە ڕێما
***
وەهایە:کە کانی بەهیوا
بەهارانە لووزەو ئەبەستن بەرەو شاری دەریا
بەڵام داخی جەرگم لەگەڵ هەر بەهارێ
کە ڕائەچڵەکن سەوزەڵانی
لە خاکینە خەونی گرانا
لە دڵما خەم و داخی ئەم دەردە سەوزە:
کە دەردی گرانی هەموو ڕێبوارێ وەنەوزە.
***
لەبەر نووری خۆراگەلێ کوێرەکانی شەوارەن
زنەی دەم بەهاواری هاری درۆزن هەزارن
کە تەسلیمی سیحر و تەلیسمی بنارن
بەبێ هەوڵی هەڵدان و چارانی چارن
بەهیوان بگرمێنێ هەوری بەهاری
ڕەها بن
لە زیندانی بەردینی غارا.
کەچی، وا کەوی و دەستەمۆی دەستەڵاتی ڕکەی دۆڵ و شیون
لەبەر سامی ڕێ وا بەزیو و تەزیون
لەگەڵ گۆچی کردن گزنگێ،
چەواشەن لە پێچی نزارا.
***
هەتا بیری تاڵی گڕاوێبە دڵما گەڕاوە
هەتا یاد ئەکەم ئاوە بەو ورمە بەردینە کاری کراوە
ئەڵێم سەد مخابن
وەجاخێ کە ڕووگەی هەزاران نزای شینە باهۆی بەتاسەن
وەبووژێنەوەی هەست و هان و هەناسەن
چلۆنە کە بیژووی گڕاوان ئەبینن
لە نێو چاوی ئەو خانەدانە
لەهی چۆنە پیتی بڕاوە؟
نە سۆزەی بلاوێنی میری، خوناوەی بەهاری
نە تووکی برای ڕێبواری
لە کاسی خەوا، فێری ڕاسانی ناکەن
لە مانا، بە ئامان و بریا
پەشیمانی هەرمانی ناکەن
وەهاگەی لەشی بەوگە بەردینە گاوی دراوە
کە حێلێکە، کۆڕژن و حیلەی نەماوە
وەهایە کە هەر گیایە لەو دەشتە شینن
لەسەر ماتەمی ئاوە بەردینە، سەرشین و سەرگەرمی شینن
***
گەلێ گۆلە لەو چۆلە یەخسیری خاکنبە ڕوویا گەڵا وەک چەمۆڵەی کڵۆڵی وەریون
گەمارۆی زەلی نێزە، وا تەنگی پێ هەڵچنیون،
کەبێ دەرفەتی پێکەنینن بەسەد بەرزگی زەردە ماسی
لق و پۆپ و هەشگەڵ
وەها دەور و پشتی تەنیون
کە بێ فرسەتی چاوەبڕکێ
لەگەڵ عەرشی پاکن
***
هەتا جۆگە ئاوێ بە وشکی دەبینمئەڵێی مێرگی ڕوخساری کیژێکی کاڵ و مناڵە
بەکووزی تەمەن جاڕەجوانێکی پڕ خەوش و خاڵە،
تەشەندارە جەرگی برینم.
بەڵێ: دوورە گەرمێنی دەریا
بەڵێ: وایە کانی هەژارن
ئەزانم
ئەوانەی کە پاراوی ئاون بژارن.
ئەزانم لە ڕێگا،
مەترسی گەلێ ژەنگ و ژارن.
بەڵام کاکە ئەو گشتە عەقڵی خەسارن
لە ناو ئەو هەموو ئاوە هەر چاوەیەک
باوی هەنگاوی خۆشە
بە تەنیا ئەوە شارەزای کۆسپ و کەنداڵی ڕێیە
هەوەڵ مەنزڵی زێیە، ئاواتی بەرزی زرێیە
ئەزانێ لە هەڵدێرە هانی بەهێزی
لە ئەسکوند و چاڵایە هەڵدان و گێژی
پەڕۆی شینی سەرشانی دەریایە ژینی کەرێزی
ئەزانێ لەپێ ناکەوێ پێیە پێڵاوی تاسەی پیاسەی لە پێ بێ
نەوەستان دەوەستێ بە دەستێ
کە خاراوی ئیش و سواوی سوێ بێ
لە هەر شوێنێ ڕاماوە، داماوە، کاری تەواوە
ئەزانێ ئەبێ هەر بژێ و باژوێ، تا بژی تا بمێنێ
هەناوی بە هەنگاوە، نەسرەوتنە کوولەکەی ڕووحی ئاوە.