سەد خۆزگە دەمێکی تۆوی گەنمی دەڕوا

لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
 1 خولەک  765 بینین
سەد خۆزگە دەمێکی تۆوی گەنمی دەڕوا
باپیرە بە شەیتانی نەبووبا بڕوا
لەو ساوە مناڵی داکەوا و بابە دەمێ
ڕۆژی لە شەوی ڕەشترە هەر دێ و دەڕوا