قەهری گەردوون

لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
 2 خولەک  818 بینین
فیکر و ئەندێشە خەریکی لەوەڕن
هەر وەکوو کاوڕە لەڕی سەر گیشێ
تا قەڵەو ببنەوە بۆ قوربانی
بە دوو کاوڕ بگرن جێی میشێ
پێش ئەوان خۆشە «حەقیقیناسناوی ئەدەبی» لە «منا»
زیبحی تۆ بێت و ملی ڕاکێشێ
پیر دەبێ دار و کەسیش نەیدیوە
کەڕەتێ بازی لەسەر هەلنێشێ
قەدەمت هاتە لە من بوو بە نەهات
نەشتەرێک بوو لە دڵی دام نیشێ
دڵی من کون کونی ئەو نەشتەرەیە
تەشەنی کردووە جەرگم دێشێ
نایەڵێ قەهرە لەگەڵ من گەردوون
تا سەر و ماڵ بکەمە گاو گەردوون
شنە بای ڕەحمەتی «بين الحرمينعەرەبی»
وەکوو تەشخیسی دەدەن ئەهلی حاڵ
لە «صفاعەرەبی» و «مروهعەرەبی» «مناعەرەبی» و «مزدلفةعەرەبی»
واجب و موستەحەب و بەرز و چاڵ
کزەیەک لەو شنەیەت بێ بە نەسیب
شارەزاتر لە دەلیل و ئاواڵ
گەرچی حەج فەڕزە بە عومرێ جارێک
لێت قەبووڵ بێ بە تەوافی سەد ساڵ
لە شەڕ و تیری بەڵای چەرخی چەمووش
کێوی «ثورعەرەبی» و «احدعەرەبی»ت ببنە مەتاڵ
شادییە خۆشییە جێژنی رەمەزان
شینە شادی من و شیرینیم تاڵ
بە تەمام سێبەری پێرۆزی هومای
ئەو چەلیش بێتە سەرم لێکدا باڵ
نایەڵێ قەهرە لەگەڵ من گەردوون
تا سەر و ماڵ بکەمە گاو گەردوون
لە حەجی «متعهعەرەبی» دڵت تەئمینە
سەرتای دینی مەدینەی دینە
بارەگای خەتمی روسوڵ مینبەر و بەیت
جەننەتەڕرەوزە مەلەک پەرژینە
مەقسەدی وەحیە مەسیری جەبریل
مەرکەزی عیززەتە جێی تەمکینە
لە ڕەسوولانی «اولوالعزمعەرەبی» و خەواس
سەفی ئەڕواح لەوێ چین چینە
کاتێ دەستەو نەزەری بن مەلەکووت!
پادشایان و سەلاتین چینە؟
کلە سوبحانییە خاکی کەل و کێو
پەل و چێو عوود و گوڵ و نەسرینە
خۆڵی بەردەرکی بە دڵ جاڕوو کە
گەسک و ئاو، کاری موژە و ئەسرینە
یادی یاران بکە لێت وەر دەگرن
مەرکەزی ڕەئفەتە جێی بەخشینە
فیدیە بێ عەیبە، خەتابارم من
بۆیە سەهمم نییە لەو ئایینە
نایەڵێ قەهرە لەگەڵ من گەردوون
تا سەرو ماڵ بکەمە گاو گەردوون