برای بەڕێز
لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
1 خولەک
692 بینین
سوڵتان برای بەڕێز و فیداییم بە گیان و دڵ
دڵ بێ قەراری تۆیە دەسووتێ میسالی کڵ
فرمێسکی چاوەکان و چزەی جەرگی لەت لەتم
وەک قرچە قرچی سیخی کەبابن لەسەر سکڵ
بۆکان و ئاوی شۆرەتییە و بێ وجوودی تۆ
باغێکی ویشکە دڵ وەرە بڕوانە چڵ بە چل
زگماکی ئولفەتی من و تۆ وەک دووانە وان
دوو رووحە یەک تەبیعەتە دوو جسمە یەک شکڵ
بەینێکە تۆ نەدێی نە دەپرسی لە حاڵی من
عاقڵ سڵە ببینێ لە یەکتر دووانە سڵ
خاکی دەروونی باغەکەت و دارو چێوەکەی
بۆ چاوی دۆستان کلە بۆ دوژمنان چقڵ
دنیا چیە لەیەک نەدوێن نەدیو بژین
تۆخوا وەرە هەتا نەکراوە زمان قفڵ
ئاوێنەیی محەببەتە ئاو و گڵی دڵم
تا ئەو دەمەی کە ئێسک و پڕووسکم دەبن بەگڵ
تیشەی ئەوینە تیژە نە فەرهادی کۆهکەن
شیرینە بێستوونی ڕەقی کردە خاکی مڵ
پێنجن فیداییانی حەقیقیناسناوی ئەدەبی لە ڕێگەتا
سیپەلک و سیکەتۆرە و جەرگ و دڵ و سپڵ