ڕەئیسی قورسی ئیلی شاتری

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 2 خولەک  719 بینین
وەڵامی نامەی ئەحواڵپرسی ڕۆژووی ڕەمەزان لە هاوینی گەرمیانا بۆ حاجی ئیبراهیمی شاتری
نامەی یەکەم
ڕەئیسی قورسی ئیلی شاتری
مایەی شادی و شەوق زەوقی خاتری
یاخوا ئیلەکەت باوان ئاوا بۆ
پر لە ئامۆزا و قەوم و برا بۆ
کاکە برایم برای دڵ قایم
ئەسپەردەی پیری شاکەل بی داییم
نامەی جەژنانەت ڕۆژێ پێم یاوا
پەیا پەی پەی پەی وە دیدەم ساوا
جەژنت موبارەک شادیت تا سەر بۆ
شکۆهی شەوقت وێنەی قەمەر بۆ
ئەر ڕۆیی جە تۆ بەوەش لوا بۆ
وەشیم و شێتەن یانەش ئاوا بۆ
تۆ بویر جەمن، من دەوای دەردم
دەرد و مەینەتەن عەلاوەی دەردم
دەردم دیویان هانا پەی دەردم
دەواێ چکون پەی دۆا دەردم
نامەی دووەم
کاکەی شاتری ڕۆحی شاکەلی
ژینت بووکی بێ دەستت لە ملی
هەر کاتێ کە بێی ڕۆحم لە ڕێتە
سەر و سامانم خاکی بەرپێتە
بەڵی میعادم شەوی مەولوود بوو
دەسی شکاوەم وادەم لەدەس چوو
بۆ تۆ نازانی لەسەرکردەی حەق
گەردون چلۆنی خستوومە بەر شەق
شەوێ لە کەلار مانگی زەنگ ئابات
دەکە و خانقی تاوێ قزربات
@ چوار قوڕنە و موڵکی بەگزادەی ئێوە
# بە پێ ئەیپێوم هەر هام لە جێوە
ڕۆحەکەم بۆیە وەعدەم درۆیە
ئەسڵی نامێنێ بێ تان و پۆیە
چاوەڕوانم بە ئەگەر نەمردم
منیش هاودەردی گوڵاڵە زەردم
لەسەرما و گەرما ڕۆحی شیرینم
قەت عاجز مەبە یاری دێرینم
قرەی پوشانە بۆ خۆت بێ باشە
مڕەی من باشە لەسەر ئەم لاشە
هیچ زویر مەبە لە تاوێر بڕین
زۆر زۆر باشترە لە قڕە کڕین