ئازیزی شاکەل ئازیزی شاکەل

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 2 خولەک  789 بینین
ئازیزی شاکەل ئازیزی شاکەل
درەخشان وێنەی نوور ئەفشانی گەل
جەژنە، شادییە موبارەک بادی
سەیرە سەفایە گەردن ئازادی
خەڵکان هەر یەکێ بە کامەرانی
ئەدەن بە یەکتر مژدە و مزگانی
کاتێ ئەشنێن وە ڕاگوزەردا
بەرد ئەدەن وە جام جیلوەی عەنبەردا
دەس و پیاڵەی پڕ بادەی شەراب
دڵ وە موتاڵەی ڕوخساری مەهتاب
بازێ دەس لە مل لێوان لەسەر لێو
ئەمژن تامی سەبحەی سوورە سێو
ئەشنێ تاتای گێسووی لوولا لوول
بۆ پەرێشانی دڵداری مەلوول
ڕائەوەستێنن وە نیم نیگای ناز
ئاهووی ڕەم کەردە پەی هەردەی پێواز
سەد بارانی گوڕ بە وێنەی ئەسیر
بە تای ڕشتەی زوڵف ئەخەنە زنجیر
کە دێنە سەرەی نوقڵ و شەکر و ڕاز
سەد تووتی خامۆش ئەهێننە ئاواز
موختەسەر یاران بە نەواو بەزمن
بە زەوق و بادە و بە عیشقن و نەزمن
من نەبێ بوونم وەک نەبوونییە
نەغمەی سازەکەم نەلەرزە بوونییە
گەمبار، دڵ غەمگین بێ یار بێ دڵدار
بێ ناز بێ هاوڕاز بێ سەدا و گوفتار
لە سای پەنجەرە حوجرەکەی تارام
ڕەنجۆری دووری باڵای دڵدارم
جەژنم بێ جیلوە و سازم بێ نازە
مەیدانی زەوقم بێ بەزم و سازە
وەی سەد ڕەحمەت لێت یاری وەفادار
بووی بە هۆی خۆشی دەروونی غەمبار
ناکا بە یاری ئیقباڵ و فەلەک
بە شێوەی سرووش بە نەزمی مەلەک
دای لە دەرگای دڵ شنۆی نەسیمێ
دڵ پر لە سەفای عەنبەر شەمیمێ
بە نامەی نامی یاری کەرەم کار
ئەحمەد شاکەلیناسناوی ئەدەبی ئەدیبی نازدار
کام ئەدیب، ئەدیب هوشیار و لەبیب
کام لەبیب وێنەی لوقمانی تەبیب
هاتی بۆ دەرمان زامانی جەرگم
بۆم بوو بە پەنای پارێزی مەرگم
زیندوو کەرەوە دڵەی ئەفسووردەم
هێنایە گوفتار لێوی پەژموردەم
بۆیە پیرۆزە جەژنی پیرۆزم
دەوای پڕووزەی دڵەی پڕ سۆزم