شاکەل و شیروانە
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
888 بینین
بەهاران و ئێوارەی دەشتی سیروان
ببارێ جار بە جارێ تاوێ باران
بەسەر بەرگی گڵ و چڵدا بچۆڕێ
جلی سەرمایی زستانی بگۆڕێ
کە عەکسی لێ بدا تیشکی خۆراوا
گوڵ و گیا ئەچنە بەرگی بووک و زاوا
لە دنیا مەنزەرەی وا بێ نەزیرە
فەرەح بەخشی دڵی میرو و فەقیرە
لە ڕۆژاوایەوە تاکوو بەیانی
ئەخاتە مێسکەوە زەوقی جوانی
شەونی شیراوانە و داغی سوبحی سەردەشتشوێن
سبەینانی مەراقە بۆ دڵی ڕەشت
قسەی کشمیر و ڕەی هەردوو خەیاڵە
شەوی شیروانە و شاکەل مەحاڵە
کە کاتێ سەو نەما سروەی بەیانی
ئەخاتە بیری پیرۆ نەوجەوانی
جریوەی مەل لەسەر بەرگی گوڵ و گیا
فوارەی ئاوی ڕووناکی چەم چیا
بە جۆشێکی بە کوڵ دێنن بە بیرا
سەفای دێنی بە چاوی مێردە پیرا