ڕاستی
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
1200 بینین
ڕوو کە لە ڕاستی چەن بە قیمەتە
بازوی بەهێزی چەن بە نەسرەتە
وە شوێن کەوتنی شان و شەوکەتە
ڕزگاری لە دەس کۆنی مەینەتە
بەبێ سەرمایە خاوەن سەروەتە
هیچ جێگەی نەبێ جێگەی حورمەتە
هیچ کەس شک نابا گەورەی عەشرەتە
بێ پشت و بێ مشت چەن بە قودرەتە
لەبێ دەستیا زۆر خۆش سوحبەتە
کاتی دەس ڕۆیین خاوەن نیعمەتە
ئەخلاقی بەرزی بێ نیهایەتە
قەڵەم شەق ئەکا لێ بێتاقەتە
ئەوە ڕاسیە ڕووسووری مەیدان
جێگە لە ژوورە لە ژووری میوان