يا ڕەسول ئەڵڵا دەخیلە ڕەهبەری دنیا و دین
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
875 بینین
يا رسول اللةعەرەبی دەخیلە ڕەهبەری دنیا و دین
پادشاهی لەشکری دڵ شافعی ڕۆژی یەقین
پاسەوانی ئاستانت ساکینانی ئاسمان
سایەبانی تۆ ئەکا بەو شاپەڕەی روح الامينعەرەبی
کاتی ڕەحمە و شەفقەتە موحتاجی لوتفی دەستی تۆن
دەست و پا بەستەی کەمەندی مەکری شەیتانی لەعین
دەستی زامارم کە سی ساڵە ئەسیری بەستنە
تازە داخوازی ئەعجازت دەوایە لە بۆ برین
تۆ خودا هیچم نییە تاعات و ئەعماڵی قبووڵ
هیمەتێ بەڵکە لەمەولا ببمە بەندەی موخیلسین
هەر لەو ڕۆژاوەوە بەندەی غەفڵەت و بەندەی خەوم
بێ بەشی نیوەی شەو و بێ شۆری فەخری ساڵحین
ئەی شەفیعی زومرەی ئالوودە دامانی وەکوو من بێ حەیا
بەر لە مردن تۆ و خودا ڕووم کە لەڕێگەی سادقین
شەرمنەی ڕۆژی جەزام و سەرفکەندەی بارەگا
بۆ جەنابی فەخری عالەم چونکە مایەی زەحمەتین
شاکەلیناسناوی ئەدەبی شێواوە شێوەی بەندەگی ئازادەگیت
کاتی مەرگە، ڕوو کەرە دەرگاهی فخروالمرسلينعەرەبی